٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارە بۆ چاککردنی ئەم دوو ڕێگایە تەرخان کرا

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- وەزیری دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پارەی بۆ چاککردنەوەی ڕێگای نێوان کۆیە-ھەولێر و کۆیە-سلێمانی تەرخان کرد، بڕی پارەکەشی له‌ نووسراوەیەکدا ئاشکرا کرد.

 

لە رێککەوتی 3ى4ى2019 وەزارەتی دارایی و ئابووری دوو نووسراوی دەرکردووە کە واژۆی ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیان بەسەرەوەیە و لە یەکیاندا ھاتووە، ڕازین بە تەرخانکردنی بڕی 276 ملیۆن و 246 ھەزار دینار، بە مەبەستی پرۆژەی چاککردنەوەی ڕێگای نێوان کۆیە-ھەولێر و کۆیە–سلێمانی.

 

لە نووسراوەکەی دیکەشدا ئاماژە بەوە دراوە، ڕازین بە تەرخانکردنی بڕی 275 ملیۆن و 319 ھەزار دینار، بە مەبەستی پرۆژەی چاککردنەوەی ڕێگای نێوان ھیزۆپ–سکتان.

 

هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د

هەواڵی پەیوەندیدار