یادی 60 ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات كرایه‌وه

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ 60 ساڵ به‌سه‌ر به ئاشكرا ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات له به‌غدا تێده‌په‌ڕێت، به‌م هۆیه‌ش ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هۆلى میدیا سه‌نته‌ر ئه‌و یاده‌ى به‌رز راگرت.
به بۆنه‌ى یادكردنه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى خه‌بات، ئه‌مڕۆ 4ى 4ى 2019، به ئاماده‌بوونى فازڵ میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى و مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و به‌رپرسى ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، چه‌ندین به‌رپرسى حكوومى و حیزبى و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان و نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تى سیاسى و رۆشنبیرى و ئه‌كادیمى ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا وتار‌و پیرۆزبایى سه‌رۆك بارزانى و نێچیرڤان بارزانى خوێندرایه‌وه.
رۆژنامه‌ى خه‌بات له 4ی نیسانى ساڵى 1959 كه ده‌كاته 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م ژماره‌ى رۆژنامه‌ى خه‌بات له به‌غدا ده‌رچوو، دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی 1958 و رووخانی رژێمی پاشایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی كۆماریی عێراق مۆڵه‌تی به ئاشكرا ده‌رچوونی دایه رۆژنامه‌ی خه‌بات و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له عێراقدا مۆڵه‌تی كاركردنی پێدرا.
رۆژنامه‌ى خه‌بات كە دەبێتە دێرینترین رۆژنامەی سیاسی كوردی كە بە بەردەوامی لە شار و شاخ، لە ئاشتی و شەڕدا رۆڵی هۆشیاركردنەوەو پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی و دیموكراتی گێڕاوەو هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكارانی دۆزی رەوای گەلەكەمان بووە.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئەرشیفی خەبات سەرچاوەیەكی گەلێك گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ لەسەر مێژووی كورد‌و خەبات و بەرخودانی لە ماوەی ئەم 60 ساڵەدا بكۆڵنەوەو بنووسن، ئەوا خەبات باشترین و راستگۆترین سەرچاوەیە.
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ى خه‌بات روونیشیكردووه‌ته‌وه، خەبات هەر زوو بووە جێی متمانەی تێكڕای خەڵكی كوردستان، ئەگەرچی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بەڵام لە ڕاستیدا زمانحاڵی هەموو گەلەكەمان بوو.
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د




