٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاكرەیی: بۆ ھەڵگرتنی باج لەسەر گەشتیارە ئێرانییەكان چاوەڕێی بڕیاری بەغدا دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و ئێران گوتی، بڕیار دراوە ماوەی سێ مانگ وەك تاقیكردنەوە پارەی ڤیزا لە گەشتیارانی ئێران و عێراق وەرنەگیرێت، ئەگەر سەركەوتوو بوون، ئەو كات بە یەكجاری ڤیزا نامێنێت.

عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئێران بڕیاری دا پارەی ڤیزا لە ھاووڵاتیانی ھەرێم و عێراق وەرنەگیرێت، باس لەوە دەكرێت كە حكوومەتی عێراقیش پارەی ڤیزای نەھێشتووە، ئەمەش بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت وەك تاقیكردنەوە و ئەگەر سەركەوتوو بوون ئەو كات ڤیزا لە نێوان ھەردوو وڵاتدا نامێنێت".

ئاكرەیی گوتیشی: "ئێمە وەك ھەرێمی كوردستان تا ئێستا باج لە گەشتیارانی ئێرانی وەردەگرین و چاوەڕێی رێنمایی دەكەین، ھەر كاتێكیش لە بەغداوە بە دەستمان بگات، ئێمەش جێبەجێی دەكەین".

 

بڵند ئیبراھیم  

هەواڵی پەیوەندیدار