٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان كرد

سەرچاوە: KDP.info

سیدەكان-KDP.info- ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری دەڤەری برادۆستی شارۆچكەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران، ژمارەیەك گوند و ئاواییان بۆردوومان كرد.

لەو بارەیەوە، جەلال عوزێر، موختاری گوندی خەلیفان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كاتژمێر ٦:٠٠ تا ٧:٣٠ خولەك ھەریەك لە  گەرووی كەوەرتێ و مارەمەلا و خواكوڕكیان بۆردوومان كرد، كە بەو هۆیەوە ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتووانی ناوچەكە دروست بووە.

عوزێر گوتیشی، بەردەوام فڕۆكە جەنگییەكان بەسەر ئاسمانی سنوورەكەدا دەسووڕێنەوە و زیانی ژینگەیی بە ناوچانە دەگەیەنن.

ناوبراو دەشڵێت: "زیانمەندی پلە یەك لە بۆردوومان و تۆپباران، ئێمەی گوندنشینین، چونكە كاری سەرەكیی ئێمە ئاژەڵدارییە و ناتوانین وەك پێویست ئاژەڵەكەنمان بەخێو بكەین".

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار