٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تەقەکەرەکەی بەردەم باڵەخانەی داواکاری گشتی دەستگیر کرا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گوتی، دوای ئەوەی دوێنێ کەسێک لە بەردەم باڵەخانەی داواکاری گشتی تەقەی کردبوو، دەستگیر کراوە و ڕادەستی دادگا کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ھۆگر عەزیز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو کەسەی دوێنێ لە بەردەم باڵەخانەی داواکاری گشتی تەقەی کردبوو، دەستگیر کراوە، کە تەنیا یەک کەس بووە و ڕادەستی دادگا کراوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت."

ھۆگر عەزیز گوتیشی: "تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو کەسە بۆ تەقەی کردووە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەکەین."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار