کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێ کرد
__2019_04_03_h15m56s44__ER.jpg)
هەولێر-KDP.info- چوارشه‌ممه (3ى 4ى 2019) كاتژمێر 3ى پاشنیوه‌ڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیاری یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان دەكات، گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستانیش ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و بڕیاره سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان و فراكسیۆنى یه‌كێتیش به‌شداریى دانیشتنى ئه‌مڕۆى پەرلەمانى كوردستان بكه‌ن .
پێشه‌وا هه‌ورامانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌باره‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تەوە گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ئه‌مڕۆش ڕێككه‌وتنه‌كه دێته ڕاگه‌یاندن."
گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد له پەرلەمانى كوردستان گوتیشى: "له ئه‌نجامى ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى، بڕیاره فراكسیۆنى یه‌كێتى و ته‌واوى فراكسیۆنه‌كان لە دانیشتنى ئه‌مڕۆى پەرلەمانى كوردستاندا به‌شدار بن."
نه‌شوان به‌رزنجى




