٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەركی: مەبەست لە دواخستنی كۆبوونەوەی پەرلەمان، بۆ دروستكردنی كۆدەنگی بوو

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێم دەكرێت. دەشڵێ، دوێنێ كۆبوونەوەكە بۆیە دوا خراوە، تا كۆدەنگی لەسەر ھەمواری یاساكە دروست ببێت.

سەعید ھەركی، ئەندامی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان دەكرێت".

ھەركی گوتیشی: "مەبەست لە دواخستنی كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمان بۆ ئەمڕۆ، بۆ ئەوە بوو كە كۆدەنگی لەسەر یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان دروست ببێت، چونكە ئێمە دەمانەوێت ھەموو لایەنەكان رازی بن و كۆدەنگیی لەسەر ھەبێت، ھەر بۆیەش كۆبوونەوەی دوێنێ بۆ ئەمڕۆ دوا خرا".

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار