بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هۆگر بایز دەكات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز هۆگر بایز
بە دڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كوڕە تاقەنەكەتان (ئەلیاس)مان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و رۆحی پاكی كوڕەكەتان ئینشاڵڵا جێگەی بەهەشتە.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی




