٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەشناسی: بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بارانی بەهارە بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت، ئەوەیشی بۆ ئەو شەپۆلە دوورودرێژەی دوو هەفتەی رابردوو گێڕایەوە، كە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتووەتەوە.

فازڵ ئیبراهیم، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند، ئەو شەپۆلەی كە دوو هەفتە بەر لە ئێستا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت، هاوكات درێژەیشی دەبێت، ئاماژەی بەوەش دا كە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بارانبارینی پچڕپچڕ دەبارێت.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئاشكرایشی كرد، كە رۆژی هەینی شەپۆلەكە زیاتر دەبێت و بارانی مامناوەند دەست پێدەكاتەوە، هەتا شەممە و یەكشەممەی دابێت، بەو پێیەی شەپۆلەكە كاریگەری تا هەفتەی داهاتوویش دەبێت.

ناوبراو روونیشی كردەوە، كە بارانی بەهارە ماوە ماوە و بە شێوەی پچڕپچڕ و مامناوەند لە هەندێ ناوچەی جیاجیا دەبێت، هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە، كە پێشبینی ناكەن بارانی بەلێزمە ببارێت و مەترسیی هەبێت.

 

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار