٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەكرەم ئەحمەد: ھەموو بەنداوەكان پڕ بوون.. ھیچ مەترسیەكیان دروست نەكردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان گوتی، شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارین، ھیچ مەترسییەكی لەسەر بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان دروست نەكردووە و ھەموو بەنداوەكانیش پڕ بوون لە ئاو.

ئەكرەم ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەپۆلی بارانبارینی ئەم چەند رۆژەی ڕابردوو، بووە ھۆی ئەوەی ھەموو بەنداوە بچووك و گەورەكان سەرڕێژ بن لە ئاو، بەڵام ھیچ كاریگەرییەكی خراپی بۆ سەر بەنداوەكان نەبووە و ھیچ مەترسییەكیشی بۆ سەریان دروست نەكردووە".

ئەحمەد گوتیشی، ھەر كاتێك بەنداوەكان پڕ بن، ئاوەكە سەرڕێژ دەكات و زیانی نابێت، تەنیا پێویستە ئەوانەی لە دەوروبەری بەنداوەكانن، نزیك نەبنەوە بۆ ئەوەی زیانیان پێ نەگات.

دەشڵێ، بە ھۆی ئەوەی بەنداوی دیكەیان نییە، ناتوانن سوود لە ئاوە زیادەكە وەرگرن، بەڵام پلانیان ھەیە كە چەندین بەنداوی دیكە دروست بكەن.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا، شەپۆلێكی بەھێزی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی لە چەندین شوێن لافاو دروست ببێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار