سەردانی هاووڵاتیان بۆ سەر مەزاری نەمران بەردەوامە

بارزان-KDP-info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان و وڵاتانی دیكە بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە.
هەموو ئەو شاندانەی كە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا و، دوای دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.
قەشەیی مەسیحی خەڵكی وڵاتی سوێد و شاندێكی عەشیرەتی میراودەلی، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازی لێكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجەگوڵینە، سۆز و پەیمانیان بۆ ئەو ڕێبازە نوێ كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگات.
ڕابین شێروانی





