٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دەبێ کاکەییەکان کورسییان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کاکەییەکان هاوشێوەی تەواوی پێکهاتەکانی تر کورسییان هەبێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پارتی بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە تەرخانکردنی کورسی بۆ کاکەییەکان لە ئەنجومەنی هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەکات، ئەوانیش مافی خۆیانە وەک پێکهاتەکانی دیکە نوێنەری خۆیان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان هەبێت."

دووبەردانی دەڵێ: "ئێمە لە لیژنەی هەرێمەکان و پارێزگاکان، لەگەڵ لیژنەی یاسایی واژۆمان کردووە و دەنگیشمان لەسەر داوە، چاوەڕوانی خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژەکەین."

ناوبراو ڕایشیگەیاند: "بڕیارە لە سێ پارێزگای نەینەوا و کەرکووک و دیالە کورسیی کۆتا بە کاکەییەکان بدرێ، چونکە کاکەییەکان لەو سێ پارێزگایەدا هەن و ژمارەیان زۆرە."

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار