٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گومرگی ھاوردەكردنی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان كەم كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
باشماخ-KDP.info- بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی باشماخ گوتی، بەپێی ئەو رێنماییە تازەیەی بۆیان ھاتووە، بە ھۆی ناڕەزایەتیی خەڵكەوە گومرگی بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان بە رێژی٥٠% تا ٧٠% كەم كراوەتەوە.
 
شاخەوان بەكر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپێی ھەندێك رێنمایی نوێ كە بۆمان ھاتووە، بە ھۆی ئەوەی گومرگی سەر بەشێك لە ئۆتۆمبێلەكان زۆر بەرز كرابووەوە، ئێستا كەم كراوەتەوە، كە بەشێكی ٥٠% و بەشێكی ٦٠% و بەشێكیشی ٧٠% كەم كراوەتەوە، چونكە داواكاریی زۆر ھەبوو كە گومرگەكە زۆرە و پێویستە كەم بكرێتەوە، بۆیە ئەو رێنماییە تازانە دەركراون و ئێستا لای ئێمە جێبەجێ دەكرێن".
 
بەكر گوتیشی، كەمكردنەوەی گومرگی سەر ئۆتۆمبێلەكان، زیاتر ئەوانە دەگرێتەوە كە بەرزن و نرخیان زۆرە.
 
دەشڵێ، لە ئێستادا ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەردەوامە و ھاوردەكردنەكەش وەك پێشووە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار