٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیوا بابەكر: لە قۆناغی دابینكردنی پێداویستی و میلاكین بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتی، ٨٠%ی نەخۆشخانەی پێشمەرگە تەواو بووە و لە ئێستادا لە قۆناغی وردەكاریی ناو نەخۆشخانە و دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی و فەرمانبەرداین بۆ نەخۆشخانەكە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تەواوكردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە كاری بەردەوامی بۆ دەكرێت و تا ئێستا ٨٠%ی تەواو بووە، هەروەها ئێستا لە قۆناغی دابینكردنی كەلوپەلی ناو نەخۆشخانەداین و تەواوكاری بۆ نەخۆشخانەكە دەكرێت، ئەویش بە دانانی ئامێر و دابینكردنی میلاك بۆ نەخۆشخانەكە، كە كۆمەڵێك كەس ناویان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی لەو نەخۆشخانەیە دامەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك دروست كراوە بۆ ئەوەی ھەڵسەنگاندیان بۆ بكرێت تا لە نەخۆشخانەكە دامەزرێن".

بەڕێوەبەری گشتیی راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، لەو نەخۆشخانەیەدا پزیشكی ناوخۆیی و ئەڵمانی و وڵاتانی ھاوپەیمان بە شێوەی تیم و دەوری دەوام دەكەن و چارەسەری پێشمەرگە دەكەن.

دەشڵێ، لە ماوەیەكی نزیكدا نەخۆشخانەكە بە ڕووی هێزەكانی پێشمەرگەدا دەكرێتەوە و ھەوڵیش دەدەن لە بۆنەیەكدا ئەو نەخۆشخانەیە بكرێتەوە، ئینجا رۆژی پێشمەرگە بێت یاخود یادی شۆڕشی ئەیلوول یانهەر یادێكی دیكە كە حكوومەت پێی باش بێت، بەڵام لە ئێستادا ھەموو ھەوڵێك دەدرێت كە نەخۆشخانەكە تەواو بكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار