٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مەلا ناسیح و فەرمان حاجی محەمەد دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

خانەوادەی خوالێخۆشبوو مەلا ناسیح مەلا عوبێد

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كۆمەڵایەتی و ئایینیی ناوچەی شوان (مەلا ناسیح مەلا عوبێد سۆفی)مان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو مەلا ناسیح مەلا عوبێد بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

........................................

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز كاك فەرمان حاجی محەمەد كوێخا حوسێن

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی باوكی شەهید (سیروان) و كەسایەتیی دیاری كەڵهوڕ و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (حاجی محەمەد كوێخا حوسێن كەڵهوڕ)مان پێگەیشت.

هاوخەمی بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانی كەڵهوڕ دەكەین.

لە خودای گەورە داواكاری ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

 

اناللە وانا الیە راجعون.

بارەگای بارزانی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار