٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحما خەلیل: پەكەكە بە ھێز نەبێت شنگال چۆڵ ناكات.. مۆڵەتەكەی تەواو بوو

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- قایمقامی شنگال دەڵێ، حكوومەتی عێراق مۆڵەتی كشانەوەی لە شنگال داوەتە پەكەكە، بەڵام پەكەكە پابەندی بڕیارەكانی بەغدا نابێت و تاوەكو بە زەبری ھێز دەرنەكرێت، ئەستەمە پەكەكە شنگال چۆڵ بكات.

مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "حكوومەتی عێراق مۆڵەتی دابووە پەكەكە كە لە شنگال بكشێنەوە، بەڵام مۆڵەتەكە تەواو بوو و ھێشتا پەكەكە ئامادە نییە بكشێتەوە، چونكە ئەوان نە گفتوگۆ دەزانن و نە یاسا جێبەجێ دەكەن، بۆیە بە رای من بە زەبری ھێز نەبێت، پەكەكە شنگال چۆڵ ناكات، چونكە جگە لە شەڕكردن ھیچی تر نازانن".

خەلیل گوتیشی، بە ھۆی شەڕەكانی ئەم دواییەی نێوان پەكەكە و سوپای عێراقەوە، ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەناو خەڵكی شنگالدا دروست بووە، چونكە ھێشتا برینەكانیان ساڕێژ نەبوون و پەكەكە خەریكە تووشی كارەساتێكی دیكەیان دەكات.

قایمقامی شنگال باسی لەوەش كرد، ئاوارەكانی شنگال ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكە تاوەكو پەكەكە لەو شارەدا بوونی ھەبێت، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق ھەوڵی جیددی بۆ دەركردنی پەكەكە لە شنگال بدات.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار