٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەدار بارزانی: هەموو ئامادەكاریه‌ك بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر كراوه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، لیژنەیەك بۆ قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر پێك دێنێت و بودجەش بۆ ئەم مەبەستە دابین كراوە.

هەدار بارزانی، ئەندامی لیژنەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كەسوكاری شەهیدانی دەستی تیرۆر و قوربانیانی كردە تیرۆریستییەكان بە گشتی، بەپێی ماددەی 20 قەرەبوو دەكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیمان بە بڕیكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی هەرێمەوە كردووە، ئەوانیش گوتیان كە هەموو شتێك ئامادەیە، تەنیا ماوە بانگهێشتی حكوومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت، بۆ ئەوەی لیژنەكە دەستبەكار بێت و دەست بە قەرەبووكردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆر بكرێت".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار