٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دزەیی: پشتگیری لە مـامۆستایان و قوتابیان دەكەین بۆ بەئەنجامگەیاندنی توێژینەوەی زانستی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند، زانكۆكەیان بە مەبەستی پتەوكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆ و سوودوەرگرتن لە ئەزموون و توێژینەوەكانی پڕۆفیسۆر كۆچەر بیـركار، بانگهێشتی بەڕێـزیانی كردووە و لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ڕێگەپێدراوی سەرۆكایەتیی زانكۆی سەڵاحەددین، خـەڵاتی ڕێـزلێنانی دكتۆرای شانازیی پێ دراوە.

د. ئەحمەد دزەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "مەبەستمان لە خەڵاتی ڕێزلێنان و بەخشینی دكتۆرای فەخری بۆ بەڕێز "كۆچەر بیركار" و كۆكردنەوەی بەشێكی بەرچاوی قوتابیانی زانكۆ، بۆ ئەوەیە هـاندەر و پاڵنەر بێـت تا قوتابیانی زانكۆ سوود لە ئەزموون و توێژینەوەی بەڕێزیان وەربگرن، لە ڕۆژانی ئایندەدا لە ڕێگای چەند وۆركشۆپێكەوە لە زانكۆی سەڵاحەددین توێژینەوەكانی پڕۆفیسۆر كۆچەر بیركار دەخرێتە ڕوو و قـوتابیان و مامۆستایان ئاشنا دەكرێـن بە توێژینەوەكانی لە ڕێگای لیژنەی پسپۆڕەوە شیكردنەوەی بۆ دەكرێت و سوود لە دەرەئەنجامەكانی وەردەگیرێـت".

دزەیی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پلانی ستراتیژیی سێ ساڵەمان  ئامادە كردووە بۆ ئەوەی زانكۆی سەڵاحەددین بەنێودەوڵەتی بناسێندرێت، زانكۆكەش لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ پێگەیاندنی فێرخوازی داهێنەر و بەتـوانا و لێهاتوو و پشتگیری لە مـامۆستایان و قوتابیانیش دەكەین بۆ بەئەنجامگەیاندنی توێژینەوە و داهێنانە زانستییەكانیان".

هـۆزان سەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار