د. پشتیوان بۆ KDP: پلان دانراوە مامۆسـتایانی گرێبـەسـت بكرێنه هەمیشەیی

هەولێر-KDP.info- وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند؛ وەزارەتی پەروەردە پلانی ستراتیژیی داناوە بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ مامۆسـتایانی گرێبـەسـت و كردنیان بە هەمیشەیی بەپـێی ئاسـت و پـێویستی لە قـوتابخانەكاندا.
د. پشتیوان سادق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند؛ بە هـۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵانی ڕابردوودا حـكوومـەتی هەرێم بە هەموو شێوەیەك دامەزرادنی مامۆستایانی وەسـتاندبوو، بۆ دامەزراندنی مامۆستایان و یاخود مامۆستایانی گرێبەست بۆ هەمیشەیی، پێـویستیان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەیە، خۆشبەختانە دوای تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە، بەرچاوڕوونیی باش بەدی دەكرێـت بۆ ئەوەی مامۆستایان بەگوێرەی ئاست و پێویستی دامەزراندنیان بۆ بكرێـت، هەروەها ئەو بۆشاییانەی دروست بوون پڕ بكرێنەوە، بەڵام وا پێدەچێـت بكەوێتە كابینەی داهاتووەوە.
پشتیوان سادق ئەوەشی خستە روو، مامۆستایانی وانەبێـژ بەپێی ئاستی بڕوانامەكانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكرێـت، ماستەر، دكتۆرا، بەكالۆریۆس، دیپلۆم، بە گوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی مووچەیان بۆ خەرج دەكرێـت.
دەشڵێ؛ وەزارەتی پەروەردە پلانی درێـژخایەنی هەیە بۆ بەرەوپێشبردن و بەرزكردنەوەی ئاستی پەروەردەیی قوتابخانەكان لە هەرێمی كوردستان.
هـۆزان سەمەد.




