سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شدارى له رێوڕه‌سمی به‌خشینی دكتۆرای فه‌خرى بە كۆچه‌ر بیركار ده‌كات

هەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2019/3/27، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، به‌یاوه‌ریى ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌شداریی له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی رێزلێنان و به‌خشینی دكتۆراى فه‌خری به زانا و بیرمه‌ندی كورد پرۆفیسۆر و دكتۆر كۆچه‌ر بیركار كرد كه له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-ه‌وه پێی به‌خشرا.
رێوڕەسمەکە به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و و حزبی و سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و نوێنەرو کۆنسووڵی وڵاتان و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی جۆراوجۆر به‌رێوه‌چوو.
کۆچەر بیرکار، کە وەک زانا لەبواری بیرکاری‌دا لە ریۆدی جانێرۆ خەڵاتی جیهانیی فێڵدزی وەرگرتووە، ئەمڕۆ لەلایەن زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر دکتۆرای فه‌خریى پێبەخشرا.




