٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خواست لەسەر وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی دراوه‌ته‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی رێژه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان زیاد بووه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش به‌شێكیان كۆمپانیای خۆماڵی بوون و به‌شێكیان كۆمپانیای بیانی.

نه‌جات باپیر, به‌رێوه‌به‌ری پێشووی گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌ رێككه‌وتی 1\8\2006 تا 15\1\2019 به‌پێی فه‌رمانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنان 824 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان دراوه‌، به‌ جۆرێك له‌شاری هه‌ولێر 319 كۆمپانیای خۆماڵی 11ی هاوبه‌ش 33 بیانی مۆڵه‌تیان پێدراوه‌ كه‌ كۆی گشتی مۆڵه‌ت 363 مۆڵه‌ت بووه‌ و له‌سلێمانیش 211 خۆماڵی 9ی هاوبه‌ش و 1ی بیانی كۆی گشتی 221 مۆڵه‌ت بووه‌, له‌پارێزگای دهۆكیش 221 خۆماڵی 9ی هاوبه‌ش 10ی بیانی و كۆی گشتی 240 پرۆژه‌ بوون".

گوتیشی: "له‌نێوان ئه‌و ساڵانه‌دا 751 كۆمپانیای خۆماڵی 29ی هاوبه‌ش و 44ی كۆمپانیای بیانی له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان مۆڵه‌تیان پێدراوه‌".

ئه‌وه‌شی خسته‌روو, گرنگه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ داهاتوو ببێته‌ ناوه‌ندێكی گرنگ بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و ناوخۆیی چونكه‌ قۆناغی داهاتووی كوردستان پێویستی به‌ گه‌شه‌سه‌ندی زیاتر هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش هه‌وڵ و ماندوو بوونی زۆر ده‌وێت كه‌ سه‌رئه‌نجام ئامانج لێوه‌ری خزمه‌تكردنی كوردستانه‌.

كارزان سه‌باح

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار