كۆبوونەوەی ئهمڕۆی پارتی و یەكێتی تەواوكاری كۆبوونەوەی دوو رۆژی ڕابردووە

هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دەڵێ، بڕیارە ئەمڕۆ ھەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەبارەی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستانەوە كۆ ببنەوە.
ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ جارێكی دیكە ھەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ دەبنەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە دەكەن.
دەشڵێ: "ئەو كۆبوونەوەیە، تەواوكاری كۆبوونەوەی دوو رۆژی ڕابردووە لە نێوان پارتی و یەكێتیدا".
بڵند ئیبراھیم




