٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خۆشناو: بەم زووانە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە.. لەگەڵ فڕاكسیۆنەكان لە گفتوگۆداین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەم زووانە پەرلەمانی كوردستان كۆ دەبێتەوە و یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەموار دەكرێتەوە، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتییش جەخـت لە ئەنـجامدانی چـاكسازی دەكاتەوە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیانـد، "سەبارەت بە نەهێشتنی خـانەنشینیی پلەباڵاكان و چاكسازی لە پەرلەمان و حكوومەتدا، لە خولی ڕابردوو و ئێـستاشدا فڕاكسیۆنی پارتی جەختی لەسەر كردووەتەوە و پـڕۆژەی بەهێـزیشی پێشكەش كردووە.

خۆشناو گوتیشی، "بۆ نەهێشتنی خانەنشینیی پەرلەمانتاران و پلەباڵاكان و چـاكسازی لە پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمان، فراكسیۆنی پارتی بە هەموو شێوەیەك پشگیریی خۆی دووپات دەكاتەوە، هاوكات بـە پڕۆژەی گرینگ كار لەسەر ئەم پرسە دەكەن.

دەشڵێ؛ لە ئێستادا پڕۆژەی چاكسازی و خانەنشینیی پلەباڵاكان كۆدەنگیی زیاتری فـڕاكسیۆنەكانی پەرلەمانی لەسەرە، ئەمەش وادەكات پـرسی چاكسازی خێراتر و گرینگتر كاری لەسەر بكرێـت.

ئـومێد خـۆشناو ئاماژەی بەوە كرد، "لەگەڵ فڕاكسیۆنەكانی پەرلەمان لە كۆبوونەوە و گفتوگۆداین و ئامادەكاری دەكرێـت تا بەم زووانە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجـام بدرێـت، كارنامەی دانیشتنەكەش هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم دەبێـــت.

 

هــۆزان سەمەد

هەواڵی پەیوەندیدار