د. بەشیر: دەنگۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راست نییە

به‌غدا-KDP.info- دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی ده‌دات و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق ده‌چێت، به‌رده‌وام ده‌بێت و له یاسای بوودجه‌دا چه‌سپاوه".
دكتۆر به‌شیر حه‌داد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرسه به یاسا كراوه و ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت، له دادگای ئیتیحادی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت. خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه و وه‌زیری دارایی عێراقیش دوێنێ گوتوویه‌تی مووچه ئیستیحقاقێكی ده‌ستوورییه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عێراق".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر ناردنی مووچه په‌یوه‌ندی به راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بووایه خۆ له سێ مانگی رابردووش‌دا هه‌رێم نه‌وتی راده‌ست نه‌كردووه و كێشه‌ش درووست نه‌بووه، چونكه له یاسای بوودجه‌ی عێراقدا جێگیركراوه و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیش ره‌وانه نه‌كات كێشه نابێت و ته‌نها به‌قه‌د پاره‌ی نه‌وته‌كه له بوودجه گشتییه‌كه ده‌بڕێت، به‌ڵام باقی پاره‌كه ده‌نێردرێت و ده‌درێته شایسته‌ی دارایی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران".




