مەكتەبی سیاسی سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی عەزیز حاجی حەسەن و جەمال بەگ دەكات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو عەزیز حاجی حەسەنی لۆكە
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری شاری سلێمانی، پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و كادیری دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (عەزیز حاجی حەسەنی لۆكە)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
__________________________
بەڕێزان خانەوادەی لێخۆشبوو جەمال بەگ
خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (جەمال محەمەد ئەمین عەباس بەگ) ناسراو بە (جەمال بەگ).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە شۆڕشگێڕ و كوردپەروەرەكەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




