٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قائیدی: لیژنەیەك دەچێتە رۆژئاوای كوردستان.. 21 كوردی دیكەی ئێزدی ڕزگار كران

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- 21 كوردی دیكەی ئێزدی ڕزگار كران و بەوەش ژمارەی ڕزگاربووانی كوردانی ئێزدی لە دەست داعش، گەیشتە 3 هەزار و 422 كەس، بۆ ڕزگاركردنی كەسانی دیكەش، لیژنەیەك لە هەرێمی كوردستانەوە دەچێتە رۆژئاوای كوردستان و باغۆز، بۆ ئەوەی سۆراغی ئەوانی دیكە بزانێت و ڕزگاریان بكات.

حوسێن كورۆ قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراون، كە سەر بە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "دوێنێ 21 كوردی دیكەی ئێزدی لە دەست داعش ڕزگار كران و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەوە، ئەوەش بۆ چەندەمین جارە كە كوردانی ئێزدی كە لە ژن و منداڵ پێك هاتبوون لە رۆژئاوای كوردستان ڕزگار دەكرێن و ڕادەستی خێزانەكانیان دەكرێنەوە، كە تا ئێستا زیاتر لە 70 كەس لە رۆژئاوای كوردستان لە دەست داعش ڕزگار كراون و بە كەسوكاری خۆیان شاد بوونەتەوە، ئەو كەسانەش هەموو لە كاتی دەستپێكردنی شەڕی ڕزگاركردنی باغۆز ڕزگار كراون، لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، تا یەك كەس لە دەست داعش و لە هەر شوێنێك مابێت، هەوڵەكانی ئێمە بەردەوام دەبن بۆ ڕزگاركردنی ئەو كەسانە".

قائیدی دەشڵێ: "لیژنەیەك پێك هاتووە و دەچێتە رۆژئاوای كوردستان و باغۆز و سەردانی هەموو كەمپەكان دەكات، بۆ ئەوەی سۆراغی ئەو كەسانە بزانین كە تا ئێستا لە دەست داعش ڕزگار نەكراون".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار