٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info - لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێم و عێراق بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت کرایەوە.

کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە، کە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حکوومەتی عێراقە و گرنگیی زۆری بۆ پارێزگاکەمان هەیە".

کاوە عەلی گوتیشی: "لەگەڵ کرانەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت چەند هاووڵاتییەکی هەڵەبجە بوونە خاوەنی پاسپۆرت".

هەڵەبجە نزیکەی پێنج ساڵە بووەتە چوارەم پارێزگای کوردستان، زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدا کراوەتەوە.

هێڤیار هەڵەبجەیی

هەواڵی پەیوەندیدار