٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١١ پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی گوتی، بە مەبەستی گفتوگۆكردن سەبارەت بە پێكھێنانی حكوومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ جارێكی دیكە پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە.

عەلی عەونی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ جارێكی دیكە پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆ ببنەوە.

عەونی گوتیشی، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن دەبێت سەبارەت بە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار