گوندێکی کریستیانەکان بەهۆیی پەکەکەوە بۆردومان کرا
__2019_03_23_h15m14s3__HK.jpg)
زاخۆ-KDP.info- شەوی رابردوو جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری زاخۆیان بۆردومان کرد و بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاریش دەڵێ، بۆردومانەکە زیانی مادی بە گوندنشینان گەیاندووە.
زێرەڤان شەرەفانی، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆیش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ھەردوو گوندی شەرانش و ئەبلەھی لە سنووری زاخۆ کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی مادی بە گوندنشینانی سنوورەکە گەیشتووە و چەند خانوویەک و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان بەهۆی بۆردومانەوە زیانیان پێکەوتووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "ئەمساڵ ئەمە جاری دووەمە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەڤەری زاخۆ دەکەنە ئامانج، ئەویش بەھۆی بوونی پەکەکەیە لەو ناوچانە دا.
دەشڵێ، بوردۆمانەکەی ئەمڕۆی گوندی شەڕانشی گرتووەتەوە کە گوندێکی برایانی کریستیانە و یەکێکە لە شوێنە گەشتیاریەکانی ھەرێمی کوردستان کە ساڵانە ھەزاران گەشتیار رووی لە شەرانش دەکەن.
بەھۆی ھەبوونی بنکە و بارەگای پەکەکە نزیکەی ٣٠٠ گوندی سنووری پارێزگای ئاوەدان نەکراونەتەوە و ساڵانە بەھۆی شەڕۆ پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەبنە قوربانی.
قائید میرۆ




