٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مێرگەسۆر بە ئاهەنگێكی گەورە پێشوازی لە نەورۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

مێرگەسۆر-KDP.info- لە ژێر چاودێریی قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی مێرگەسۆر بە هەماهەنگیی سەنتەری رۆشنبیریی قەزاكە، هەڵدەستێت بە هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز و سازدانی ئاهەنگێكی گەورە لە ئەشكەوتی شانەدەر.

محەمەد فریا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی مێرگەسۆر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ژێر چاودێریی قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی مێرگەسۆر بە هەماهەنگیی سەنتەری رۆشنبیریی ناوچەكە، هەڵدەستێت بە هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز و سازدانی ئاهەنگێك لە ئەشكەوتی شانەدەر، ئەم ئاهەنگەش ئەمڕۆ كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ بە بەشداریی هونەرمەندان دەلیل دیلانەر، كاوە، كەوێ، هەڤاڵ ئیبراهیم و یوونس ئاگری بەڕێوە دەچێت".

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی مێرگەسۆر گوتیشی: "كاتژمێر 6ی ئێوارە مەشخەڵی ئاگری نەورۆز هەڵدەكرێت، هەروەها لەسەر ئەشكەوتەكەش ئاگرێكی گەورە هەڵدەكرێت، هەموو دامودەزگاكانی ناوچەكەش داواتنامەیان بۆ چووە و پێشبینی دەكرێت خەڵكێكی زۆر ئامادەی ئاهەنگەكە بن، لەگەڵ ئەوەی لەسەر ئاستێكی باڵادا سەركردایەتی پارتی ئامادە دەبێت".

 

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار