٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان ھەڵبژێردران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنە ھەمیشەیییەکانی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردران و پارتییش حەوت سەرۆک و حەوت جێگر و پێنج بڕیاردەری بەر کەوت.

بژار خالد، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری فراکسیۆنی زەرد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان ھەڵبژێردران و یەکلایی کرانەوە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتیی حەوت لیژنە و جێگری حەوت لیژنە و بڕیاردەری حەوت لیژنەی بەر کەوت."

بژار خالد گوتیشی: "بڕیارە ھەر ئەمڕۆ ھەمواری یاساییی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت لە لایەن فراکسیۆنی زەردەوە، بۆ ئەوەی پەرلەمان بیخاتە بەرنامەی کار و ھەموار بکرێتەوە."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار