هەولێر ھەموو ئامادەكاریەكی كردووە بۆ جهژنی نهورۆز

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر دەڵێ، بڕیارە سبەی لە ھەولێر لە دوو شوێن ئاگری نەورۆز بكرێتەوە و بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و نوێنەرانی وڵاتانیش، بۆ مەراسیمی ئاگركردنەوەكە بانگھێشت كراون.
ھەمزە حامید، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەی ٢٠ی ئادار سەعات چواری ئێوارە لە پاركی شانەدەر و سەر قەڵای ھەولێر، ئاگری نەورۆز بكرێتەوە، لە ھەولێریش تەنیا لەو دوو شوێنە ئاگر دەكرێتەوە".

حامید گوتیشی، ئاھەنگی فەرمیی ئاگركردنەوەی نەورۆز لە پاركی شانەدەر دەبێت و لەوێ خەڵك زیاتر بەشداری تێدا دەكەن و ساڵانەش ھەر بەو شێوەیە بووە.
بە گوتەی بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر، بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و نوێنەرانی وڵاتان بانگھێشت كراون بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاگركردنەوەی جەژنی نەورۆزدا بكەن و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك كراوە.
بڵند ئیبراھیم




