٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پایتەختی نەورۆز.. پەردە لەسەر پەیكەری نەورۆز لادەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئاكرێ- KDP.info- قەزای ئاكرێ لە ساڵی رابردوودا لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆكەوە بە پایتەختی نەورۆز ناسێندرا و ساڵانەش لەسەر قەڵای شارۆچكەكە كەرنەڤاڵی ئاگری نەورۆز ئەنجام دەدرێت، ئەمساڵیش كەرنەڤاڵەكە بە شێوەیەكی جیاوازتر بەڕێوە دەچێت و چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.

كاوە زوبێر، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و ھونەریی ئاكرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئەم ساڵ جیاواز دەبێت، ڕۆژی ١٩ی ئەم مانگە لە دەروازەی ئاكرێ پەردە لەسەر پەیكەری نەورۆز لادەدرێت، كە سێ مەتر بەرزە."

زوبێر گوتیشی: "پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ٢٠ی ئادار، مەڕاسیمەكانی ھەڵكردنی ئاگری نەورۆز بە ئاھەنگی ھونەری و یارییە ئاگرینەكان دەست پێدەكات، كە ھەندێكیان بۆ یەكەم جارە لە ھەرێمی كوردستان دەتەقێندرێن و چەندین چالاكیی جۆراوجۆریش ئەنجام دەدرێن".

نابراو دەشڵێ، چاوەڕێ دەكرێت سەرووی ٥٠ ھەزار گەشتیار سەردانی سنووری قەزاكە بكەن بۆ یادی نەورۆزی ئەمساڵ. ھاوكات چەندین میوانی بیانی و ناوخۆ و ناوەراست و باشووری عێراقیش بەشداری كەرنەڤاڵەكە دەبن.

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار