سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان و پارچەكانی دیكە بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە

بارزان-KDP-info- سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان و پارچەكانی دیكە بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە.
هەموو ئەو شاندانەی كە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كردووە لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لیژنەی پێشوازییەوە پێشوازییان لێ كرا و، دوای دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دووپات كردەوە.
ساڵانە لە لایەن هاووڵاتیانی هەرێم و پارچەكانی دیكەوە خەبات و قوربانیدانی بارزانی نەمر بەرز ڕادەگیرێت، ئەمساڵیش بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی لە چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.
فەرماندەی زێرەڤانی و یەكانی دیكە لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە هێزی پێشمەرگە و ڕێكخراوی ئاڤاشین سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد، دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی و دانانی تاجەگوڵینە سۆز و پەیمانیان بۆ ئەو ڕێبازە نوێ كردەوە و بەڵێنیان دا تا ماون لەسەر ئەم ڕێبازە درێژە بە خەبات و قوربانیدان بدەن تا گەلی كورد بە ئاواتەكانی دەگات.
لە لایەكی دیكەوەی دایكە عایشە، دایكی شەهیدانی كوردستان و گەنجان و خۆبەخشانی ڕێبازی بارزانی، لەگەڵ شاندێكی خەڵكی ڕۆژئاوا سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد.
ڕابین شێروانی





