٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. بەشیر بۆ ماڵپه‌ڕی KDP: هۆكاری نەدانی پارەی جووتیاران ئاشكرا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی دابین كردبوو، بەڵام وەزارەتی بازرگانی پارەكەی بۆ خۆی خەرج كردووە. دەشڵێ: "بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون و دەبێت لەمساڵدا جووتیاران شایستە داراییەكانیان وەربگرن".

د. بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتیی كوردستان رایگەیاند: "لە ساڵی 2015 وەزارەتی دارایی عێراق پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی كوردستانی دابین كردبوو، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی ئەو كاتی عێراق پارەی ساڵەكانی (2015-2016-2017)ی بە فەرمانی حەیدەر عەبادی راگرتبوو و بۆ خەرجییەكانی خۆی بەكاری ھێناوەو نەیناردووە بۆ جووتیارانی هەرێم".

حەداد دڵناییش دەدات كە ھەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانی جووتیاران و دەشڵێ: "لە بودجەی 2019 ماددەیەك دانراوە، كە ئەو پارەیە جارێكی تر خەرج بكرێتەوە."

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق روونیشی كردەوە، ئەو بابەتە لە نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی بازرگانیی عێراقدایە، گوتیشی: "ئێمە بەردەوام بەدواداچوون دەكەین و دەبێت لەمساڵدا جووتیاران ئەم پارەیە وەربگرن".

 

سیروان سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار