راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا

ھەولێر-KDP.info- له‌ساڵیادى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له‌ساڵڕۆژی 31 ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م قوربانیانی تاوانه‌كه داده‌نوێنین، داواده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی له‌مشێوه‌یه له‌جیهاندا، داواده‌كه‌ین حكوومه‌تی عێراقی فیدڕال ئه‌ركی یاسایی خۆى له‌به‌رامبه‌ر قوربانیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێ بكات، كه‌بریتییه له‌قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و زه‌ره‌ره‌و زیانه مادی و مه‌عنه‌وی و ژینگه‌ییه‌ی كه به‌ر پارێزگاكه و دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌وتوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته بودجه‌ی پارێزگاكه دابین بكرێت و هه‌موو فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه بكه‌ونه كار به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی زیاتر به دانیشتوانی ده‌ڤه‌ره‌كه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2019/3/15




