٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا ئەم بڕە پارەیەی بۆ هەرێم نارد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى ناوەند مووچەی مانگی سێ و جیاوازییەکانی مانگی یەک و دووی خستووەتە سەر حسابی هەرێم. ئەوەیشی گوت، کە تەنیا مووچەی پێشمەرگە ماوە ڕەوانە بکرێت.

دانا شەهید جەزا لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "حکوومەتی ناوەند، بە نووسراوی ژمارە ٥٢٧٠، کە ڕێکەوتی ١٠ی٣ی٢٠١٩ی لەسەرە، بڕی ٧٢٤ ملیار و ٨١٩ ملیۆن دیناری خستووەتە سەر حسابی بانکی هەرێم."

ناوبراو ئەوەیشی ڕوون کردەوە، کە ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی، بڕی ٤٥٤ ملیار و ٣١٩ ملیۆن دیناریش بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانە و باقییەکەی دیکەیشی، جیاوازییەکانی مووچەی مانگی یەک و دووی ٢٠١٩یە.

سەبارەت بە ناردنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەش، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بە بەوەدا، کە تەنیا لەسەر ئەوە ماوە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماری هێزەکانی ڕەوانەی وەزارەتی بەرگری بکات.

خێڵان بەختیار

هەواڵی پەیوەندیدار