فراکسیۆنی پارتی سێ مامۆستا خه‌ڵات ده‌كات
__2019_03_13_h15m33s28__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info - سێ مامۆستا له پارێزگای دهۆك و قه‌زای كه‌لار و قه‌زای كفری له كاتی وه‌رگرتنی مووچەدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆر به‌هه‌ڵه ڕۆیشتووه‌ته سه‌ر مووچەكه‌یان، به‌ڵام مامۆستاكان ئه‌و بڕه پاره زیاده‌ی وه‌ریانگرتبوو گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ ئه‌و بانكه‌ی لێیان وه‌رگرتبوو.
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراکسیۆنی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك فراکسیۆنی پارتی ڕێزلێنانێكمان بۆ سێ مامۆستا ڕێك خست، كه ئه‌و بڕه پاره زیاده‌ی وه‌ریانگرتبوو بۆ بانكیان گه‌ڕاندبووه‌وه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی فراکسیۆنی پارتی چی بووه، به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا گوتی: "له مەڕاسیمێكی شایسته‌دا له ته‌لاری په‌رله‌مان سوپاسنامه و خه‌ڵاتمان پێشکەش هه‌رسێ مامۆستاكه كرد له‌پای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره زیاده‌ی كه به‌هه‌ڵه ڕۆیشتووه‌ته سه‌ر مووچەكه‌یان بۆ بانكیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه".
كاكه عه‌بدوڵڵا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "ئه‌و مامۆستایانه شایانی ئه‌وه بوون له‌پای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پارەیە ڕێزیان لێ بگیرێت، كه مامۆستایه‌كیان دانیشتووی پارێزگای دهۆكه و مامۆستایه‌كیان دانیشتووی كه‌لار و مامۆستایه‌كیشیان دانیشتووی قه‌زای كفرییە".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




