خۆشناو: لە دابەشکردنی لیژنەکاندا ھیچ ستەمێک لە فراکسیۆنەکان نهكراوه

ھەولێر-KDP.INFO- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رەتیکردەوە، لە دابەشکردنی لیژنەکاندا ھیچ ستەمێک لە فراکسیۆنەکان کرابێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی ڕژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "ئەوەی لە بارەی دابەشکردنی پۆستی سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان روویداوە، پرسێکی زۆر یاسایی و پیشەیی و زانستییە و دوورە لە ململانێی سیاسی، ھیچ لایەنێک بە ھۆی پرسی سیاسییەوە پەراوێزنەخراوە و باسی لەوەشکرد، ناڕەزایی لە ناو فراکسیۆنی پارتیش ھەیە و ھەندێک لە پەرلەمانتارانی پارتی بە خواستی پسپۆڕیان پشکیان لە لیژنەکان بەرنەکەوتووە.
ئومێد خۆشناو، گوتیشی: "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بێلایەنانە کاری خۆی کردووە و ئامانجی ئەوە بووە، فراکسیۆنەکان لە ناو خۆیاندا رێکبکەون.
ھەروەھا گوتی: ئەگەر لە کۆبوونەوەی یەکشەممەی داھاتوو، فراکسیۆنەکان نەگەیشتینە رێککەوتن بۆ دابەشکردنی پۆستی سەرۆکی لیژنەکان، پەرلەمان ناچار دەبێت رێککاری یاسایی و پەیڕەویانەی خۆی بگرێتە بەر و ئەو کاتە بە دەنگدان ئەو پرسە یەکلا دەکرێتەوە.
فایزە کۆیی




