٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان دەکات

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان، مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەردەوامی پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بە گرنگ دەزانێت.
 
ئەمرۆ چوارشەممە 13/3/2019 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان بۆ بواری چاکسازیی و مەشق و راھێنانی ھێزی پێشمەرگە کرد و داوای پاڵشتی زیاتری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرد.
 
له‌ دیدارێكدا، وێڕای هەڵسەنگاندن بۆ دوا میکانیزم و بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی داعش و پەرەسەندنی جمۆجۆڵەکانیان تاوتوێکرا.
 
لەوبارەوە، مەسروور بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی هاوپەیمانی کرد و هیوای به‌رده‌وامی هاوكارییەکانی خواست به ‌تایبه‌تی له‌ بواری چاكسازیی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
 
هەروەها، مەسروور بارزانی، بۆ رێگەگرتن لە مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆریستان، هاوکاریی هەمەلایەنە و رەخساندنی زەمینەی لەباری بۆ ئاسایی کردنەوە و چارەسەریی کێشە سیاسی و ئیداری و دەستووریەکانی بە پێویست زانی .
 
لای خۆیه‌وه‌ شاندی میوان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی چاکسازیی و رێکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە، پشتگیریی خۆیان بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و هێزە عێراقیەکان لە گشت ناوچەکان راگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار