وەزارەتی شەھیدان: ئامادەكارییەكانی یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەی شەھید تەواو بوون

ھەڵەبجە-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئامادەكارییەكانی یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەی شەھید تەواو بوونە و بۆ ئەمساڵیش لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق ودەرەوەش خەڵكێكی زۆر بەشداری دەكات.
فوئاد عوسمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ھەموو ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی یادی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجەی شەھید كراوە و ئەمساڵیش چەندین چالاكی بەڕێوە دەچن و جیاوازیش لە گەڵ ساڵی ڕابردوو چالاكیی زیاتر ئەنجام دەدرێن و حكوومەتیش بودجەی پێویستی بۆ دابین كردووە".
عوسمان ڕاشیگەیاند، بۆ ئەمساڵ خەڵكیكی زۆر لە سەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و نێودەوڵەتییش داوەت كراون، لەوانە ھەر سێ سەرۆكایەتیی عێراق و لیژنەی شەھیدان و دەزگای شەھیدان و نوێنەرایەتی ھەرێم لە بەغدا و لە ھەرێمی كوردستانیش ھەموولایەنەكان و دامودەزگا فەرمییەكان داوەت كراون و لەسەر ئاستی ھەرێمییش ھەندێك كەسایەتی داوەت كراون، جگە لەوەش ھەموو نوێنەرایەتیی وڵاتانی دەرەوە لە ھەرێمی كوردستان بانگهێشت كراون.
بڵند ئیبراھیم




