له‌گه‌ڵ باشبوونی دۆخی داراییی پشتێنه‌ی سه‌وزایی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت
__2019_03_11_h15m48s37__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- به‌پێی ماستەرپلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی سه‌وزایی له شاری هه‌ولێر بۆ ستانده‌ری جیهانی به‌رز ده‌كرێته‌وه و پارێزگاری هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "ئاماده‌كاری له‌و باره‌یەوه ده‌كرێت".
نه‌وزاد هادی له کاتی به‌شداریكردنی له پێشانگایه‌كی گوڵ و باخچه بۆ ڕۆژنامه‌نووسان گوتی: "بۆ بایه‌خدان به زیادكردنی پانتاییی سه‌وزایی، ساڵانێكی زۆره پلانه‌كان به‌رده‌وامن و كردنه‌وه‌ی پاركه‌كان به‌شێكه له‌و پلانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پێویست بگه‌یه‌نینه سه‌دا 25، هاوشێوه‌ی دنیا، كه ئێستا ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر له‌سه‌دا 17.8ه و له پرۆژه‌كانیشدا پلانی سه‌وزایی له‌به‌رچاو گیراوه. بۆ نموونه شه‌قامی 120 مه‌تری سه‌وزایی پێویستی تێدایه، هه‌روه‌ها بایه‌خدان به نه‌مامگه‌كان و كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كان به‌شێكه له‌و پلانه و هه‌وڵمان داوه هاوكاری و ئاسانكاری بۆ نه‌مامگه‌كان بكه‌ین".
هه‌مزه حامید, به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "به‌پێی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر پشتێنه‌یه‌كی سه‌وز دروست ده‌كرێت، 500 مه‌تر تا 2 مه‌تر سه‌وزایی له هه‌ولێر دروست ده‌كرێت، كه ده‌كه‌وێته چوارده‌وری هه‌ولێر و ئه‌گه‌ر ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكرێت, له ستانده‌ری جیهانییش تێپه‌ر ده‌كات, به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه، بۆیه پێویستی به ئیمكانیه‌تی گه‌وره‌یه و پێویستی به به‌شداریی كه‌رتی تایبه‌ت هه‌یه. وه‌ك وه‌به‌رهێنان له كشتوكاڵ له‌سه‌ر ماسته‌رپلان نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندی كردووه".
گوتیشی: "ئه‌و پشتێنه بازنه‌یه‌كه به ده‌وری هه‌ولێردا، له هه‌ندێك شوێن 2 مه‌تر پانه و له هه‌ندێك شوێن 500 مه‌تر، به‌ڵام ڕووبه‌رێكی زۆر سه‌وزایی دروست ده‌كات له شاری هه‌ولێر و ئه‌گه‌ر باری ئابووریی كوردستان باش بێت ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی".
رایشیگه‌یاند: "له پێش ڕاپه‌ریندا ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌ولێر لەسەدا یەکیش نه‌بووه، كه‌چی ئێستا 17.8 و بایه‌خ ده‌درێت به سه‌وزاییی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری هه‌ولێر."
كارزان سه‌باح




