11ی ئازار، ده‌سكه‌وتێكی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی

هەولێر-KDP.info- له مێژووی نوێی كوردستاندا رۆژی 11ی ئازار رووداوێكی زۆر گرنگی تیا تۆماربووه، كه به رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئازاری 1970 ده‌ناسرێ و له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بوه‌ته ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنێكی نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی و هه‌روها ره‌هه‌ندێكی زیندووی یاسایی و ستراتیژیی گه‌وره‌ی تیا به‌رجه‌سته‌یه. رێكه‌كه‌وتنه‌كه دوای نزیكه‌ی 9 ساڵ له خه‌باتی سه‌خت و به‌تینی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست هات كه له‌ژێر ناوی (شۆڕشی ئه‌یلول) و به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر و به پێشڕه‌وایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له باشووری كوردستاندا له ئارادابوو؛ شۆڕش و رابه‌رو رێبازێك ، كه توانا‌و هێزو گوڕی خه‌باته‌كه‌یان رژێمی ئه‌وكاتی عێراقی ناچار كرد بۆ یه‌كه‌م جار‌و به فه‌رمی دان به بوونی كورد‌و به‌شێك له مافه‌كانی دا بنێ.
رێككه‌وتنامه‌كه له 15 خاڵ پێكهاتبوو، دوای دوو ساڵ گفتوگۆكردن له 10/3/1970 له نێوان سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان و رژێمی عێراقدا واژوو كرا، رۆژی 11/3/1970 له به‌غدا له لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر، سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عێراق و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی شۆڕشی كوردستان خوێندرایه‌وه.
سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول توانیبووی چەندین مافی گرنگ و مێژوویی و نەتەوەیی بۆ كوردستان به ده‌ستبهێنێ
له رێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول توانیبووی چەندین مافی گرنگ و مێژوویی و نەتەوەیی بۆ كوردستان به ده‌ستبهێنێ، كه گرنگترینیان، رازیكردنی رژێمی ئه‌وكاتی عێراق بوو تا به فه‌رمی دان بنێ به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ گه‌له‌كه‌مان و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵا‌تێكی خۆجێی له باشووری كوردستان ، هه‌روها زمانی كوردییش زمانی سه‌ره‌كی خوێندن بێت له قوتابخانه‌كانی كوردستاندا، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین جار بوو له‌ژێر كاریگه‌ری و خواسته‌كانی شۆڕشی كوردستاندا یه‌كێك له حكومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به فه‌رمی ئه‌و مافانه به نه‌ته‌وه‌كه‌مان بدات.

دوای رێككه‌وتتنامه‌كه نوێنه‌رانی كوردستان چوونه ناو پایه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا، پێشمه‌رگه هاتنه‌وه ناو شاره‌كان و پرۆسه‌ی خۆڕێكخستنایان ده‌ست پیكرد تا وه‌كو هێزێكی نیزامی و فه‌رمی درێژه به ئه‌ركه‌كانیان بده‌ن له كوردستان ، پرۆژه‌و كاروانی ئاواكاری و بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی سه‌رخان و ژێرخانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، له زۆربه‌ی بواره‌كاندا بوژانه‌وه‌و پێشڤه‌چوون رێچكه‌یان گرت. به گشتی ئه‌و 4 ساڵه‌ی دوای 11ی ئازاریش (1970 – 1974) به قۆناغێكی زێڕینی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتن داده‌نرێ و ئه‌و رۆڵه گرنگه‌ی پارتی له‌و سه‌رده‌مه‌شدا گێڕاویه‌تی بووه‌ته ئه‌زمونێكی ئیداری و شارستانی به‌رهه‌مدار، به ئه‌ندازه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین درێژبوونه‌وه و ره‌نگدانه‌وه‌وی ئه‌و باوه‌ڕو سیاسه‌ته‌یه كه ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان له كار و خزمه‌ت و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی به‌رچاودایه بۆ گه‌له‌كه‌مان.
بارزانی نه‌مر ئاماده‌نه‌بوون ده‌ست له كوردستانیه‌تی كه‌ركووك هه‌ڵبگرێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌گه‌ڵ رژێمی عێراقدا له گفتوگۆدابوون بۆ جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنامه‌كه، گفتوگۆكان 4 ساڵی خایاند ، یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه دیاریكردنی سنووری ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان بوو ، به‌ڵام مخابن له ئه‌نجامدا رژێمی عێراق به‌شێكی ئه‌و خاڵانه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد كه له‌سه‌ری رێكه‌وتبوون، به‌تایبه‌تی مل نه‌دانی بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌ركووكیش له سنووری ئۆتۆنۆمیه‌كه‌دا بێت، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلول و خودی رابه‌ری مه‌زن بارزانی نه‌مریش به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و ویست و مه‌رامی رژێم قایل نه‌بوون و ئاماده‌نه‌بوون ده‌ست له كوردستانیه‌تی كه‌ركوك هه‌ڵبگرن، سه‌رئه‌نجام له پێش كۆتایی ساڵی 1974 رژێم دیسانه‌وه په‌نای بۆ چه‌ك برده‌وه‌و كه‌وته‌وه شه‌ڕ دژی كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستانیش به فه‌رمان و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی بارزانی و پارتی دا مه‌ردانه سه‌نگه‌ری پۆڵاینی به‌رگریان گرت و رووبه‌ڕووی هێڕش و په‌لاماره‌كانی رژێمی عێراق بوونه‌وه تا نزیكه‌ی ناوه‌ڕاستی ساڵی 1975 شه‌ڕێكی به‌ره‌یی و قورس روویداو شۆڕشی ئه‌یلول ئه‌مجاره‌ش فشارێكی زۆری خسته سه‌ر رژێم و هێنده‌ی نه‌مابوو به ته‌واوی له رووی سه‌ربازیه‌وه ئه‌و رژێمه پڕ چه‌ك و ئیمكاناته به چۆكدا بدات، ئه‌وه‌بوو رژێم هانای بۆ ئێران و وڵاته دژ‌و دوژمن و داگیركه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌رو ناوچه‌كه‌و جیهان برد‌و وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان دیسانه‌وه دژی كورد‌و شۆڕشه ره‌واكه‌ی ده‌ستیان خسته‌وه ناو ده‌ستی یه‌كترو له‌ئاكامدا له 6/3/1975 له نێوان عێراق و ئێران و له سایه‌ی به‌رژه‌ندپه‌رستی زلهێزه‌كان و ململانێی دوو جه‌مسه‌ری ئه‌وكات له وڵاتی جه‌زائیر رێككه‌وتنێكی ره‌ش و خیانه‌تكارانه‌یان دژی كورد مۆركرد كه به (رێككه‌وتنی جه‌زائیر) به‌ناوبانگه‌و به‌وه‌ش رێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئازار بێ ئه‌نجام كرا. دوژمنان و به‌رژوه‌ندپه‌رستان به‌و گه‌له‌كۆمه‌یه‌ی له كوردستان و شۆڕشه‌كه‌ی كردیان و به‌و گه‌مارۆ سه‌خته‌ی خستیانه سه‌ر به‌رده‌وامی شۆڕش توانیان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی و كورت ئه‌و شۆرشه مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان رابگرن، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئیراده‌ی كورد‌و چرای خه‌باتی رزگاریخوازیمان كز‌و خامۆش بكه‌ن.

ئێستا (49) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه‌دا تێده‌په‌ڕی، ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتنه‌كه له‌و رۆژگارانه‌دا به ئه‌نجامی خۆی نه‌گه‌یشت، به‌ڵام بوو به دۆكیۆمێنتكی یاسایی و سیاسی گرنگ بۆ مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ، بوو به ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی و ستراتیژی و تا هه‌تایه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نه‌خشی ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ ماف و خواسته‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. ته‌نانه‌ت ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆمان به‌رهه‌می ئه‌و جۆره خه‌بات و ده‌سكه‌وتانه‌ی وه‌ك شۆڕشی ئه‌یلول و 11ی ئازاره.
ماڵپه‌ڕی KDP- قاره‌مان مه‌هدی




