٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەیانی مووچەی یەکەکانی ۷۰و٨۰و دوو وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرـKDP.infoـ وەزارەتی دارایی و ئابووری گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و پەروەردە بکرێت.

دوای ئەوەی کە سەرۆکوەزیرانی کوردستان بڕیاری دا مووچە لەم مانگەوە بەبێ پاشکەوت دابەش بکرێ، سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ببرێ لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، سەرباری ئەوەی کە بەیانی بەبۆنەی ١١ ئادار پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی راسپاردووە کە بەیانی مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردە دابەش بکرێت.

فایزە کۆیی


 

هەواڵی پەیوەندیدار