ئەمڕۆ ڕێوڕەسـمی تایبهت به ڕۆژی جلی كوردی بەڕێوە دهچێت

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 2019.3.10 کە لە هەرێمی کوردستان بە ڕۆژی جلی نیشتمانیی ناسراوە، هەموو ساڵێک جەماوەر و چین و توێژە جیاجیاکان لە هەموو شوێنێک بە شێوازی جیاجیا و بە لەبەکردنی جلوبەرگی کوردی یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە.
بەم بۆنەوە ئەمڕۆ لە شاری هەولێر و لە قوتابخانەی سەروەران و بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو و قوتابیان و کەسوکاری شەهیدان بە لەبەرکردنی جلی کوردی ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە شاری هەولێر، لە زیاتر لە 20 شوێن چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.




