مووسڵ.. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ گوتی، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مووسڵ تەقیەوە، بەڵام تائێستا زیانەکانی نەزانراون.
محیەدین مزووری، بەرپرسی پەیوەندیەکانی لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لەشاری مووسڵ لای چەپی ئەو شارە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانی تەقینەوەکە نەزانراون.
محیەدین مزووری گوتیشی، "ئەو تەقینەوەیە لەگەڕەکی مووسەنای شاری مووسڵ رویداوە ، کە ئەو گەڕەکە زۆر بەناوبانگە لەو شارە.
بڵند ئیبراھیم




