نووری عوسمان: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکرێتەوە

ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسى هه‌ڵگرتنى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانیش ده‌ڵێ، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا بڕیار دەدات.
د. نووری عوسمان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وزیران کۆبوونەوەیەک سەبارەت بەپاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان سازدەکات و تێیدا بڕیارێک دەدات، بەڵام تا ئێستا دیار نیە چ بڕیارێک دەدات و سەرەتا پێویستە گفتووگۆی لێ بکرێت دواتر بڕیاری لێ دەدرێت.
د. نووری گوتیشی، "دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکرێتەوە و لەوێ ھەموو وردەکاریەکان دەخرێنە ڕوو، بۆیە جارێ پێویستە چاوەرێ بکەین حکوومەت چ بڕیارێک دەدات، چونکە ئەو پرسە پێویستی بە تاوتوێ کردن ھەیە.
بڵند ئیبراھیم




