نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له شاندێكی ئه‌ڵمانی ده‌كات

هەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/3/2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كریستیان پاك به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئافریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له به‌ڕێزان باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و كونسولی گشتیی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا پاك خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له شه‌ڕی دژی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنیان به‌رز نرخاند و به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولاى دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌ڵمانیاى له كاته سه‌خته‌كاندا به‌تایبه‌تی هه‌ردوو بواری مرۆیی و سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا، نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، پێشهاته ئه‌منییه‌كان، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.




