لەیلا عەبدولجەبار: هەفتەی دابێت لیژنەكانی پهرلهمان یەكلا دەكرێنەوە

ھەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەێنێت، هەفتەی دابێت لیژنەكانی دیكەی پەرلەمان یەكلا دەكرێنەوە، هاوكات كۆدەنگییش لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم هەیە.
لەیلا عەبدولجەبار، لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێككەوتن و یەكڕیزیی نێوان لایەنەكانی بە قۆناغێكی گرینگ ناو برد، بڕوایشی وایە، كە لە هەفتەی دابێت لیژنەكانی دیكەی پەرلەمان یەكلا دەكرێنەوە، دواتریش دەتوانن دەست بە بەدواداچوون و كارەكانیان وەك پەرلەمانتار بكەن.
سەبارەت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمیش، ناوبراو تیشكی خستە سەر ئەوەی، كە پاش یەكلاكردنەوەی لیژنەكان، هەمواری یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم دەكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئاشكرای كرد، كە كۆدەنگیی لایەنەكان لەسەر ئەو پرسە هەیە، كە بە رێككەوتن لەگەڵ لایەنەكان دەبێت.
خێڵان بەختیار




