٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردن كۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- لە دیداری نێوان مەسروور بارزانی و وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردندا، وێڕای گفتوگۆكردنی پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە بە گشتی، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن لە بوارە هەمەجۆرەكاندا تاوتوێ كرا.

مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 7ی ئاداری 2019، پێشوازی لە د. تاریق محەمەد ئەلحموری، وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردن و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا، كە مونتەسر عوقلە، باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و هەیسەم ئەبوفول، كۆنسووڵی گشتیی ئوردن لە هەولێر و ژمارەیەك بەرپرس و راوێژكار ئامادەی بوون، وێڕای گفتوگۆكردنی پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە بە گشتی، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن لە بوارە هەمەجۆرەكان تاوتوێ كرا، لەلای خۆیەوە وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردن ئاواتی سەركەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە سەرۆكایەتیكردنی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هیوای بەرەپێشچوونی زیاتری بۆ هەرێمی كوردستان خواست.

لە بەرامبەردا، مەسروور بارزانی ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەردوو گەلی كوردستان و ئوردن دا و رۆڵ و پێگەی شاعەبدوڵڵای دووەم پادشای شانشینی ئوردنی بە گرینگ و پڕبایەخ ناساند لە كاركردن بە ئاڕاستەی بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكان و هیوای فراوانكردنی ئەو پەیوەندیانە بە تایبەتی لە بوارەكانی ئابووری و بازرگانی خواست و رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستاندا زەمینە و دەرفەتی وەبەرهێنان لەبارە و هاتنی كۆمپانیاكانی ئوردن بۆ بەشداریكردن لە بووژانەوە و ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بە پێویست دەزانین.

هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار